به‌رپرسێكی پارتی بۆ مه‌حموود سه‌نگاوی: "بۆق به قیڕه قیڕ گه‌وره نابێت"
K24 – هه‌ولێر:
ئالان حه‌مه سه‌عید، به‌رپرسی لقی21ی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، له وه‌ڵامی وته‌كانی مه‌حموود سه‌نگاوی رایگه‌یاند، بۆق به قیڕه قیڕ گه‌وره نابێت. پێویسته خه‌ڵكی كوردستان رێگه به‌و جۆره كه‌سانه نه‌دات رۆڵیان هه‌بێت و بواریان هه‌بێت له فه‌زای گشتیی‌دا رۆڵ ببینن.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ی كوردستان24دا، ئالان حه‌مه سه‌عید، به‌رپرسی لقی21ی پارتی دیموكراتی كوردستان، باسی له روانگه‌ی پارتی بۆ داهاتووی هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: "بۆ بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز، پارتی دیموكراتی كوردستان پێویستی به ئارامییه‌كی به‌هێز و په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی سه‌قامگیر هه‌یه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له 30ی ئه‌یلوولی 2018ه‌وه ده‌ستی به دانووستان كردووه. تا گه‌یشته هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و راسپاردنی كاندیدی سه‌رۆكی حكومه‌ت و له‌وه‌شدا ستراتیژی ئارامگرتنی هه‌ڵبژاردبوو".
ئالان حه‌مه سه‌عید، به‌رپرسی لقی21ی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتیشی: "پارتی به‌و پێیه‌ی هێزی یه‌كه‌م بووه، به‌رپرسیارێتی زیاتر بووه، بۆیه به‌رده‌وام هێمنی زیاتری هه‌بووه. بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له سه‌قامگیریدا بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئاماژه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان به ئاراسته‌ی سه‌قامگیری زیاتر و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانن، له ئاستی ره‌سمیدا، به‌ڵام له په‌راوێزدا كه‌سانێك ده‌ژین، كه نایانه‌وێت ئارامی هه‌بێت و ده‌یانه‌وێت سوود له كه‌شی ئاڵۆز و ناسه‌قامگیری ببینن".
ئه‌وه‌شی گوت: "ئه‌و كه‌سانه به‌رپرس نیین، به‌ڵام به‌رپرسیارێتیان هه‌یه و به‌رپرسن له‌وه‌ی ره‌وشه‌كه تێكبده‌ن".
سه‌باره‌ت به مه‌حموود سه‌نگاوی، گوتیشی: "وته‌كانی مه‌حموود سه‌نگاوی له سنووره‌كانی ئه‌ده‌ب و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی سیاسی تێپه‌ڕیون، عه‌ره‌ب ده‌ڵێت قسه سیفه‌تی ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌یكات. سیاسه‌ت ره‌گه‌زی ململانێی تێدایه، به‌ڵام چ ململانێیه‌ك، پێویسته ململانێكه به‌و ئاراسته‌یه بێت كه كێ زیاتر خزمه‌ت بكات".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه پێمان وایه، خه‌ڵك خۆی گه‌وره نه‌بوو، ناتوانێت پیاوی گه‌وره ببینێت. لای ئێمه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، پیاوێكی گه‌وره‌یه. ئه‌مه به كرده‌وه سه‌لمێندراوه. ئه‌زموونی 57 ساڵ پێشمه‌رگایه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی گه‌واهیده‌ره. له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و ناوخۆیی خه‌ڵك له ئاستی پێگه و گه‌وره‌یی سه‌رۆك بارزانی تێده‌گات. په‌ندێكی پێشینان هه‌یه ده‌ڵێت: "بۆق به قیڕه قیڕ گه‌وره نابێت"، هه‌ندێك كه‌س بچووكن و به قیڕه قیڕ گه‌وره نابن".
ئالان حه‌مه سه‌عید، به‌رپرسی لقی21ی پارتی دیموكراتی كوردستان، دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و وتانه خزمه‌ت به دۆخی سیاسی كوردستان ناكات. له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌ژمار ده‌كرێن. ئاماژه‌یه بۆ ده‌روونی ئه‌و كه‌سانه. ئه‌وانه به‌شێك بوون له ده‌یان كاری دزێو، ئه‌وانه په‌نجه‌یان بۆ راده‌كێشرێت له تیرۆری رۆژنامه‌نووسان و ده‌ستیان هه‌یه له ده‌یان دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی و نایانه‌وێت كوردستانێكی به‌هێز درووست بێت. چونكه كوردستانێكی به‌هێز ره‌وشی ئه‌وان ده‌شێوێنێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و نه‌هجه ئاستێكی زۆر نزمه. زۆر كۆنه. پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر له‌وه گه‌وره‌تره راكێشرێته ئه‌و ئاسته نزمه. پێویسته ئه‌م ده‌موچاوانه بواریان پێ نه‌درێت، له فه‌زای سیاسی گشتیی‌دا رۆڵ ببینن".
ئالان حه‌مه سه‌عید، ئه‌وه‌شی گوت: "سه‌رۆك بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پرۆتۆكۆلی بۆ ده‌شكێنێت و 57 ساڵه پێشمه‌رگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات".