ئهو لایهنانهی عهبدولمههدییان رهت دهكردهوه لهو بڕیارهیان پهشیمان دهبنهوه
K24- ههولێر:
ئەو فراکسیۆنانەی پێشتر سووربوون لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەھدی، ئێستا پەشیمان بوونەتەوە و دەیانەوێت جارێکی دیکە عەبدولمەھدی بە سەرۆك وەزیران ھەڵبژێردرێتەوە، بە تایبەت پەرلەمانتارانی فەتح و دەوڵەتی یاسا، لەناو پەرلەمان کار لەسەر پرۆژەیەك دەکەن سەرۆك وەزیران لە دۆخی کاربەڕێکەر دەرباز بکەن.
ئەحمەد کینانی، ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح لە ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق بە ئاشکرا پاشگەزبوونەوەی خۆیان لە دەنگدان بە دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەھدی دەردەبرێت و دەڵێت: لەگەڵ دەوڵەتی یاسا کار لەسەر دووبارە دانانەوەی عەبدولمەھدی دەکەین.
لهكاتێكیشدا ئهو فراكسیۆنانهی كار لەسەر دانانەوەی عادل عەبدولمەھدی دەکەن، راوێژیان بە فراکسیۆنە کوردستانیەکانیش کردووە، بە ئاشکرا گۆرینی ھەڵوێستی خۆیان پێراگەیاندوون.
لە بەرامبەردا وهك بێستوون عادل، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژهی پێ دهدات، کورد جارێکی دیکە سووربوونی خۆی لەسەر ھەمان ھەڵوێستی پێشوو نیشانداوە و وەك چۆن پێشتر لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەھدی نەبووە، ئێستاش لاری لە دانانەوەی نییە.
ئێستاش ئەوانەی لە دووبارە دانانەوەی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق نارازین، پەرلەمانتارانی ھاوپەیمانی سائیرونن، ئەوانیش چاوەرێن ھەڵوێستی کۆتایی شەقام بزانن و خۆپیشاندەران ھەر بڕیارێك بدەن سائیروونی سەربە موقتەدا سەدر پشتی دەگرێت.
H.B