مه‌سرور بارزانی: نابێت كێشه‌ سیاسییه‌كان ببنه‌ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م بەهێزکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق دەکات
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنج شەممە 2020/1/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەلعوبەیدی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەتایبەتی لە بواری وەرزشی کرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کێشە و ئاستەنگە سیاسیەکان نەبنە رێگر لە بەردەم بەهێزکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەتایبەتی بەشداری زیاتری هەرێمی کوردستان لە چالاکیی وەرزشیی عێراقی و نێودەوڵەتیدا.

وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە وەرزشییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی زیاتری چالاکییەکان لەو بوارەدا.

ئ. م