هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ له تره‌مپه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكی نوێ‌دا رایگه‌یاند، توركیا ده‌مێكه پلان بۆ هێرشكردنه سه‌ر كورد داده‌نێت و ئه‌وان هه‌میشه له شه‌ڕدان له‌گه‌ڵ یه‌كدی و روونیشی ده‌كاته‌وه، هیچ سه‌ربازێكیان له ناوچه‌كه‌دا نه‌ماوه، كه مه‌به‌ستی ئه‌و ناوچانه‌یه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تره‌مپ راشیگه‌یاندووه، هه‌وڵده‌دات كۆتایی به جه‌نگه بێكۆتاكان بهێنێت، له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا (توركیا و كورد) گفتوگۆ ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت ده‌یان هه‌زار سه‌رباز بنێرینه ناوچه‌كه".
دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه، هه‌ندێك ده‌ڵێن له ده‌ره‌وه‌ی ململانێكه بوه‌سته و با كورد خۆی شه‌ڕی خۆی بكات (به هاوكاری دارایی ئێمه).
ده‌شڵێت: "گورزی به‌هێزی دارایی له توركیا ده‌وه‌شێنین و سزای ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی رێساكان نه‌جووڵێته‌وه، له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌م".
....the area and start a new war all over again. Turkey is a member of NATO. Others say STAY OUT, let the Kurds fight their own battles (even with our financial help). I say hit Turkey very hard financially & with sanctions if they don’t play by the rules! I am watching closely.
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) October 10, 2019
ئ. م