سه‌در هه‌ڕه‌شه له خۆپیشانده‌ران ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بڕیاریدا بانگه‌شه‌كه‌ی بۆ سازكردنی خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "بۆئه‌وه‌ی فیتنه‌ی ناوخۆیی به‌لاوه بنێین".
هه‌روه‌ها سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، كه ئه‌گه‌ر شۆڕشه‌كه‌یان نه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ر رێچكه راسته‌قینه‌كه‌ی، ئه‌وا پشتیوانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه به‌رده‌وامانه‌ی له مانگی ئوكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستیان پێكردووه.
له لێدوانێكدا كه له‌لایه‌ن ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی، كه‌سێكی نزیكی سه‌دره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌در جه‌خت ده‌كاته‌وه: "ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ڵوێستی دیكه‌مان ده‌بێت بۆ پشتگیریكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان، كه پێویسته ئه‌منییه‌ت بچه‌سپێندرێت، نه‌ك بۆ به‌رگریكردن له گه‌نده‌ڵكاران، به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و عێراق و سه‌لامه‌تییان".
سه‌در دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "رێگه به گه‌نده‌ڵكاران ناده‌ین سواری شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كان بن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه لێدوانیان له‌و پێناوه داوه و وایانزانیوه، ئێمه لێیان دووركه‌وتووینه‌ته‌وه.. دووریش ناكه‌وینه‌وه به‌ڵكو نامانه‌وێ زیان به شكۆی خۆمان بگه‌یه‌نین".
— صالح محمد العراقي (@salih_m_iraqi) January 26, 2020
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌در ته‌نیا به چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌درییه‌كان هاتووه، كه داوایكردبوو، ئه‌مشه‌و خۆپیشاندانێكی فراوان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ساز بكه‌ن.
په‌شیمانبوونه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌دریش له‌كاتێكدایه، عێراقییه‌كان بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی ملیۆنی كرد، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك له دژی بانگه‌شه‌كه‌ی سه‌در، كه به‌ر له دوو رۆژ داوای كردبوو، رۆژی هه‌ینی داهاتوو خۆپیشاندانێكی ملیۆنی له دژی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ساز بكه‌ن.
H.B