له توركیا واده‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی دژ به ئه‌وروپایه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌وروپاییه‌كان "كاتێكی كه‌میان" له‌به‌رده‌مدایه. مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان هه‌یه، توركیا ده‌ستبكات به جێبه‌جێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی، چه‌كدارانی ده‌ستگیركراوی داعش ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان له ئه‌وروپا بكاته‌وه.
ئه‌نقه‌ره بڕیاری دا‌وه، سبه‌ی دووشه‌ممه (11ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019)، ده‌ستبكات به ناردنه‌وه‌ی (1200) چه‌كداری ده‌ستگیركراوی داعش، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌وروپان.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، "سڵێمان سۆیلۆ"، رایگه‌یاند، "پێویسته ئه‌وروپاییه‌كان ئاماده بن بۆ ئه‌و كاته‌ی، توركیا ده‌رگای زیندانه‌كانی ده‌كاته‌وه. داعشه‌كانی ئه‌وروپا ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كاته‌وه".
وه‌ك له هه‌ڕه‌شه‌كانیدا، ئه‌نقه‌ره ئاماژه‌ی پێكردووه، "له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا، ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێده‌كرێت، جا ئه‌وروپاییه‌كان رازی بن، یان دژی بن".
توركیا هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپاوه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام باسی ئه‌وه‌ی كردووه، داعشه ده‌ستگیركراوه‌كان له توركیا، "خه‌ڵكی (70) وڵاتی جیهانن. له‌و ژماره‌یه پێنج به‌شیان ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایان هه‌یه".
هه‌فته‌ی رابردوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رایانگه‌یاند، "ئاماده‌ن دیله‌كانی داعش ره‌وانه‌ی وڵاتانیان بكه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ره‌چه‌ڵكنامه‌شیان لێسه‌ندرابێته‌وه".
ئه‌نقه‌ره ده‌ڵێت: له ئێستادا (1200) چه‌كداری داعش له زیندانه‌كانیدا هه‌ن. (270) چه‌كداری دیكه‌ش له چه‌ند رۆژی رابردوودا له میانی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سه‌ر "باكووری سووریا" خۆیان راده‌ستی توركیا كردووه، دوای ئه‌وه‌ی له زیندانه‌كان هه‌ڵاتوون، یان په‌ڕاگه‌نده بوون و كه‌وتوونه‌ته ده‌ست سوپای توركیا.
پێشتر له میانی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سه‌ر "باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا"، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)ی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاندبوو، "توركیا له پشت راكردنی هه‌زاران چه‌كداری داعشه له زیندانه‌كان. توركیا ده‌یه‌وێت كارئاسانی بۆ شكاندنی زیندانه‌كانی هه‌سه‌ده بكات، تا چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش بتوانن رابكه‌ن".
هه‌سه‌ده پێشتر رایگه‌یاندبوو، (13) هه‌زار چه‌كداری داعش له زیندانه‌كانیدا ده‌ستبه‌سه‌رن و نزیكه‌ی (80) هه‌زار كه‌س له منداڵ و ژنانی سه‌ر به رێكخراوی داعش له كه‌مپی "هول"دا نیشته‌جێكراوون و له ژێر چاودێری هه‌سه‌ده‌دان.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
ئ.ر