حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركووك دان به بوونى ئاسته‌نگى ئه‌منييدا ده‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
ميحوه‌رى باكوورى حه‌شدى شه‌عبى له به‌ياننامه‌يه‌كدان رايگه‌ياند، له هه‌ندێك ناوچه‌ى سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك، ئاسته‌نگى ئه‌منى هه‌ن و ئه‌وه‌ش ده‌بنه هۆى دزه‌كردنى تيرۆريستان و رووداوى هاوشێوه‌ى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى دوێنێى ناحيه‌ى رياز.
گوته‌بێژى ميحوه‌رى باكوورى حه‌شدى شه‌عبى، عه‌لى ئه‌لحوسێنى رايگه‌ياند، ناوچه‌كانى باشوورى خۆرئاواى كه‌ركووك، ناوچه‌ى چۆڵ و كراوه‌ن و به‌ستراونه‌ته‌وه به ناوچه‌كانى شه‌ڕگات و حه‌مرين و مووسڵه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و ناوچانه پێويستيان به هێزى تايبه‌ت و چه‌ك و پێداويستى تايبه‌تى سه‌ربازى هه‌يه و ده‌بێت ئه‌و گرێ ئه‌منيانه چاره‌سه‌ر بكرێن و رێگه نه‌درێت ته‌شه‌نه بكه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، پۆليسى ئيتيحادى دۆسيه‌ى ئه‌منى ناوچه‌كه‌ى له‌به‌ر ده‌سته و رۆژانه چالاكى جۆراوجۆر دژى تيرۆريستان ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌م دانپێدانانه‌ى گوته‌بێژى ميحوه‌رى باكوورى حه‌شدى شه‌عبى دواى ئه‌وه دێت، چه‌ندين جار فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه رايانگه‌ياندووه، پێويسته پێشمه‌رگه رۆڵى هه‌بێت پاراستنى سه‌قامگيرى كه‌ركووك و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى كارى پێكه‌وه‌يى له هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق كراوه.