سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر دەستی لە كۆمەڵی ئیسلامی كێشایەوە

وه‌ك فراكسیۆنی سه‌ربه‌خۆ ده‌مێنێته‌وه‌

K24 - هه‌وڵێر:

عەباس محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر به‌ هۆی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كه‌یه‌وه‌، دەستی لە كۆمەڵی ئیسلامی كێشایەوە و رایگەیاند: "لەمەودوا وەك فراكسیۆنێكی سەربەخۆ دەمێنێتەوە".

عەباس مەحمود له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ره‌خنه‌ی له‌ كۆمةڵ گرت و به‌ كه‌مته‌رخه‌م تۆمه‌تباری كرد و ھۆكاری دەستلەكاركێشانه‌كه‌شی لە كۆمەڵ، بۆ كەمتەرخەمیی و پشتگوێخستنی ژمارەیەك كادیری حزبەكەی گەڕاندەوە لە لایەن كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان.