بۆچی گه‌نجه رووسه‌كه له نه‌شته‌رگه‌ریی گواستنه‌وه‌ی سه‌ر په‌شیمان بۆوه؟
K24 - هه‌ولێر:
سێرجیۆ كاناڤیرۆ، پزیشكی ئیتاڵی و تیمه چینییه‌كه، له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی رووسی رێككه‌وتبوون بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن له مێژووی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام بدات، ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی سه‌ری گه‌نجه رووسیه‌كه بوو بۆ سه‌ر لاشه‌یه‌كی دیكه.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، ده‌بووایه له ساڵی 2018 نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام گه‌نجه رووسییه‌كه، به‌ناوی ڤالێری سپیریدینۆڤ، كه پرۆگرامه‌ره، په‌شیمان بووه‌وه.
هه‌رچه‌نده كاناڤیرۆ و تیمه پزیشكییه چینییه‌كه‌ی چه‌ند تێستێكیان له‌سه‌ر لاشه‌ی مردوو كردووه و به 18 كاتژمێر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌ری مرۆڤ، 36 كاتژمێریان پێ بچێت.
له‌ماوه‌ی 18 كاتژمێردا توانیویانه، دڕكه په‌تك و بڕبڕه‌ی پشت به كه‌للـه‌سه‌ر و ده‌مار و خوێنه‌به‌ره‌كان به یه‌كدی ببه‌سته‌وه.
ئێستاش ئه‌و تیمه پزیشكییه، له‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێن كه زیندوونه و ده‌یانه‌وێت كه‌سانی زیندوو ره‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه.
به گوێره‌ی تیمه پزیشكییه‌كه، سه‌ختترین به‌شی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، پێكبه‌ستنه‌وه‌ی ریشاڵه ده‌ماره‌كانه، نه‌ك ئێسك و ماسوولكه‌كان، چونكه ئه‌و كاته‌ی كه‌للـه‌سه‌ر له جه‌سته جیاده‌كه‌نه‌وه، پزیشكان چه‌ند خووله‌كێكی كه‌میان له‌به‌رده‌ست ده‌بێت، تاكو سووڕی خوێن ده‌گه‌یه‌ننه‌وه مێشك و ده‌ماره‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه.
ڤالێری سپیریدۆنۆڤ، كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نیشێت، هۆكاری په‌شیمانبوونه‌وه‌ی له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه پزیشكه ئیتاڵییه‌كه، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بۆ كه‌سێكی چینی ئه‌نجام ده‌دات، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی چین پاڵپشتی دارایی تاقیگه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش سپیریدینۆڤی په‌شیمان كردووه‌ته‌وه.
گه‌نجه رووسه‌كه ده‌ڵێت: "من هیچ پاره‌یه‌كم به‌و پزیشكه نه‌ده‌دا له بری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، به‌ڵكو ئه‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نی چینی رێككه‌وتبوو پشتگیری تاقیگه‌كه‌ی بكه‌ن، بۆیه ئه‌و كاری بۆمن نه‌ده‌كرد".
ئه‌و گه‌نجه رووسییه‌كه، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی سكماكه‌وه، جگه له كه‌للـه‌سه‌ری، گه‌شه‌ی لاشه‌ی وه‌ستاوه.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م