سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای پێكه‌وه‌كاركردن و باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، پاش سوێندخواردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م وتاری وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كات و له سه‌ره‌تادا به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی رێوڕه‌سمه‌كه‌ی كرد و سوپاسی گه‌لی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستانی كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا به‌خێرهاتنی كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی عێراق و میوان و شانده باڵاكانی وڵاتانی جیهانی و هه‌رێمی و نوێنه‌ران و دیپلۆماتكاران كرد له هه‌رێمی كوردستان و عێراق
نێچیرڤان بارزانی، له یه‌كه‌م وتاری خۆیدا وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و په‌له‌مانتارانی كوردستان ده‌كه‌م كه له بری گه‌لی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگیاندا به‌من و هه‌روه‌ها سوپاسی په‌رله‌مانتارانی كرد چ ئه‌وانه‌ی ده‌نگیاپێداوه و ئه‌وانه‌شی ده‌نگیان پێنه‌داوه و ته‌نانه‌ت نه‌چوونه‌ته په‌رله‌مانیش.
روونیشیكرده‌وه، هه‌مووان كه نوێنه‌ری گه‌لن و له‌لایه‌ن پارته‌كانی خۆیان راسپێردراون، ئه‌ركی دیموكراسی خۆتان پیاده‌كرد.
له‌كاتی خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌و رۆژه، گه‌لێك یادی خۆش و ناخۆش هه‌ن، هه‌ندێك رووداو به ئاسانی له‌بیر ناكرێن، هێشتا له‌گه‌ڵ هه‌ست و نه‌ست و كاری رۆژانه‌مان تێكه‌ڵ ده‌بن، یه‌كێك له‌وانه‌ش په‌لاماری تیرۆریستانی داعش بوو، كه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه خه‌ڵكیان كوشتوبڕ كرد، كه كه‌س بیری بۆ ئه‌وه نه‌ده‌چوو له سه‌ده‌ی 21 گرووپێكی له‌و جۆره دڕنده‌ییه سه‌رهه‌ڵبدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، رۆڵی گرنگی بینی له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی رێكخراوی داعش و تێكشكاندنی خه‌ونی تاریكپه‌رستان. جه‌نابی سه‌رۆك شه‌ونخوونی كرد و بێ‌وچان كاته‌كانی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌سه‌ر برد و به خۆڕاگری ئه‌و ئه‌زموونی پێشمه‌رگایه‌تی خۆی خسته خزمه‌ت گه‌لی كوردستان كه له 16 ساڵییه‌وه پێشمه‌رگه‌یه.
له‌و قۆناغه‌دا جگه له پێشمه‌رگایه‌تی و به‌رزركردنه‌وه‌ی وره‌یان، له 55 ساڵ ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تی خۆی به‌كار هێنا، له ئاستی سیاسییش كاریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌بوو.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ئێستا و ده‌ستكه‌وته دیموكراسییه‌ی هه‌یه، رۆڵی گرنگی هه‌یه، بۆ یه‌كه‌مجاریش له ساڵی 1991 جه‌نابیان داوای هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی و ئازادانه‌ی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان.
دووپاتیشی كرده‌وه، سه‌رۆك بارزانی ده‌بێته ئیلهامی ئێمه بۆ كاركردنی داهاتوومان.
هه‌موومان قوربانی گه‌وره‌ماندا له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی و مافی ژیان و نیشتمان و گه‌له‌كه‌مان.
ئاماژه‌ی به قوربانییه‌كان كرد و سڵاوی بۆ پێشمه‌رگه، برینداران، شه‌هیدان و سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كرد، كه له‌و قۆناغه سه‌خته‌دا رۆڵیان هه‌بوو.
هه‌روه‌ها سوپاسی بێپایانی حكوومه‌ت و هێزی سه‌ربازی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرد به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گووتی: "له قۆناغی داهاتوودا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین له هه‌موو رووێكه‌وه پێشمه‌رگه رێكبخرێته‌وه و به‌هێزبكرێت وه‌ك به‌شێك لبه سیسته‌می به‌رگری عێراق ماف و شایسته‌یی خۆی وه‌ربگرێت".
كوردستان وه‌كو هه‌رێمێكی فیدراڵی عێراق، سه‌لماندوویه‌تی به‌شێكی كاریگه‌ریی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تییه و رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه، هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كانی جیهانیش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، قۆناغی داهاتووش په‌یوه‌ندی پته‌وتر له هه‌رێم ده‌خوازێت له‌گه‌ڵ عێراق و دراوسێكان و دۆستانی له جیهان، بۆیه ده‌ستی كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌مووان درێژ ده‌كه‌ین".
نێچیرڤان بارزانی گووتی: "كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش وه‌كو هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیكه، بێ داواكردنی ماف و داواكردنی ئازادی و خۆشگوزه‌رانی نییه، ئێمه‌ش وه‌كو به‌شێك له مرۆڤایه‌تی بێ ململانێ و پێشبڕكێی سیاسی نییه. با له‌مه‌ودوا كۆك و ته‌با و ساز بین، ئه‌وه‌ش داخوازییه‌ك نییه له توانا به‌ده‌ربێت".
هه‌روه‌ها گووتی: "با نیشتمان كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موومان بێت و نوێنه‌ری پێكهاته‌كان به هه‌موو ره‌نگ و جیاوازییانه‌وه به‌شداری ژیانه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌هێزكردنی بنه‌مای ره‌وتی به‌ره‌و ئاینده‌مان بكه‌ن".
داوای من وه‌كو سه‌رۆكی چه‌ند ساڵی داهاتوو هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌یه، پێكه‌وه ئاراسته‌ی هاوبه‌ش ده‌ستنیشان بكه‌ین و پێكه‌وه كار بكه‌ین له‌گه‌ڵ عێراق، دراوسێكان و وڵاتانی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی گونجاو دابین بكرێت و ژیان و گوزه‌ران به‌ره‌و پێش ببیه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاتێك پێكه‌وه نه‌خشه‌ڕێگای هاوبه‌ش بۆ كوردستان و عێراق داده‌نێین، رێگه‌ی هه‌ڵه هه‌ڵنابژێرین و به‌ره‌و ئاراسته‌ی درووست ده‌چین.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "ئێمه ئومێدمان به ده‌ستوور هه‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌توانرا وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌و عێراق بنیان بنرێت كه هه‌موو گه‌لانی خه‌ونیان پێوه ده‌بین و هه‌رێمی كوردستان رۆڵ و به‌شداری كارای هه‌بوو و به‌رگری لێكردووه".
هه‌روه‌ها گووتی: "هیچ به‌دیلی دیكه‌ی ده‌ستوور نییه، به ئه‌زموونیش بینیمان پشتگوێخستنی به مه‌به‌ست و بێ مه‌به‌ستی ده‌ستوور ده‌بێته هۆی كێشه و لێكترازان له نێوان پێكخهاته‌كان، بۆیه گرنگه به كاری هاوبه‌ش رێز له ده‌ستوور بگرن و جێبه‌جێی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی شنگال و مووسڵ دووباره نه‌بنه‌وه‌و تاریكپه‌رستانی داعش روو له ناوچه‌كه نه‌كه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها گووتی: "له مێژووی دوور و نزیكدا شه‌ڕ بووه‌ته هۆی وێرانكاری و داڕمانی ئابووری، زۆرجار شه‌ڕفرۆش بیرله‌وه ناكاته‌وه ئاگری شه‌ڕ خۆیشی ده‌گرێته‌وه، بۆ نموونه رژێمی پێشووی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران و كوه‌یت و له‌ناو خۆیدا، كه دواجار ئه‌نجامه‌كه‌ی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌لی عێراق و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش باجی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌وان ده‌ده‌نه‌وه. با برینی رابردوومان به لێبورده‌یی ساڕ‌ێژ بكه‌ین، نه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه".
گه‌لی كوردستان هه‌میشه ویستی مرۆڤدۆستی و ژیاندۆستی خۆی نیشانداوه، جێگه‌ی شانازییه گه‌لی كورد رێگه‌ی نه‌داوه شه‌ڕی رژێمه‌كانی عێراق ببێته شه‌ڕی نێوان كورد و عه‌ره‌ب.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته ئه‌و سامانه سرووشتییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی هه‌یه له خزمه‌ت گه‌ل و هاووڵاتییان به‌كاربهێنرێت.