قومارخانەیەكی ئەلیكترۆنی لە ھەولێر دەستی بەسەردا گیرا

چەندین كەلوپەل دەستی بەسەردا گیراوە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ ھێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان، لە ھەولێر دەستیان بەسەر قومارخانەیەكی ئەلیكترۆنی دا گرت و چوار كەسیشیان دەستگیر كرد لەناویاندا ژنێك ھەیە.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی ھەولێر بە كوردستان24ی گوت: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ھەولێری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان، بە ھاوكاری ھێزە ئەمنییەكانی قایمقامییەتی ھەولێر لە گوندی ئینگلیزی لە شاری ھەولێر دەستیان بەسەر قومارخانەیەكی ئەلیكترۆنیدا گرت، كە لە رێگەی سیستمێكەوە بەستراوەتەوە بە ئینتەرنێت و ھەركەسێك ویستوویەتی قومار بكات لەرێگەی كارتێكەوە پارە داخڵ كراوە و بە رێگەی مۆبایلی خۆیان قوماریان كردووە".

روونیكردەوە: "لە رێگەی ئەو سیستمە قومارخانەكە بەستراوەتەوە بە وڵاتی قوبرسەوە و لێرەوە پارە بۆ قوبرس رەوانە كراوە".

قایمقامی ناوەندی ھەولێر راشیگەیاند: "چوار كەس لە قومارخانەكە دەستگیر كراون و دەستگیراوە بەسەر سەرجەم كەلوپەلەكانیان، لەناو گیراوەكاندا ژنێك ھەیە".

ئاماژەی بەوەشدا: "بەپێی بەڵگەنامەكان ئەو كەسانەی قوماریان لەو قومارخانە كردووە، رۆژانە بە سه‌دان ملیۆن دۆلار پارەیان دۆڕاندووە و خاوەنەكەی توركە ئێستا لە كوردستان نییە و سەفەری ئەفریقای كردووە، وەك زانراوە ئەو قومارخانە نێودەوڵەتییە و بارەگا سەرەكی لە قوبرسە".

ئەوەشی روونكردەوە: "تەنھا كارمەندانی قومارخانەكە ھاتوونەتە ئەو شوێنە، خەڵكی دیكە لە ماڵەوە بە مۆبایل و كۆمپیوتەر قوماریان كردووە".

باسی لەوەشكرد: "رۆژانە پارەیەكی خەیاڵی بە شێوەی نایاسایی لە رێگەی ئەو قومارخانەوە نێردراوەتە دەرەوەی كوردستان".

ھ.م