ئێران وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی وزه‌ی ناووكی بنیاتده‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمی ئێران، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆماری ئیسلامی ئێران به هاوكاری رووسیا، ده‌ستیكرد به بنیاتنانی دووه‌م وێستگه‌ی ناووكی له شاری "بوشه‌هر"ی باشووری ئێران.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوی وزه‌ی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران له مه‌راسیمێكدا، كه ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران په‌خشیكرد، گوتی: "وزه‌ی ناووكی به‌كارده‌هێنین بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با. هه‌ر وێستگه‌یه‌كی ناووكی ساڵانه 11 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتمان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. واته له ساڵێكدا خه‌رجی 660 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه".
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "رۆیته‌رز"، له كۆتایی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر ئه‌مه‌ریكا)، رێگه‌ی به كۆمپانیاكانی رووسیا، چین و ئه‌وروپا دا به‌رده‌وام بن له كاره‌كانیان بۆ بنیاتنانی دامه‌زراوه ناووكییه‌كان له ئێران‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئێران تاك لایه‌نه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناووكی نه‌دات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات و تاران ره‌تیده‌كاته‌وه.
ئ.ڕ