بەفر و باران دەستپێدەكاتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

كەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان و لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچە ئەگەری نمە باران ھەیە، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 16 و سلێمانی 14 و دھۆك 15، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 17 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنج شەممە ئاسمان ھەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین و بەفر لە بەشێكی ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان.