سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا: ئه‌وه‌ی كراوه ئاگربه‌ست نییه و به‌ده‌سته‌وه‌دانی كورده
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تاسك، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترێت رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا، داواكارییه‌كی جددی نییه بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ سه‌ر هێزه كوردییه‌كان.
له دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا، دۆناڵد تاسك، بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "بارودۆخه‌كه زۆر روونه، ئه‌وه‌ی ناوی لێنراوه رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، له ئاست پێشبینییه‌كانی ئێمه نه‌بوو، له راستیدا ئه‌وه ئاگربه‌ست نییه، به‌ڵكو به‌ده‌سته‌وه‌دانی كورده".
دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، پێویسته هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن، كه توركیا كۆتاییه‌ك بۆ هێرش و كرده سه‌ربازییه‌كانی بهێنێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان)، رێككه‌وتوون.
ماوه‌ی 10 رۆژه توركیا، له ژێر ناوی "ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی" هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاندووه و ئه‌مڕۆش له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكى 13 خاڵی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ئاگربه‌ستی راگه‌یاند.
ئ. م