بانكی ناوەندی ئێران سیستمە نوێكەی خستەكار
K24 - ھەولێر
بانكی ناوه‌ندنی ئێران، بۆ یه‌كه‌مجار كار به سیستمی بازاڕی ئازادی بانكی ده‌كات و كاغه‌زه دارییه‌كانی وه‌زارتی خه‌زێنه‌ی ئێران هه‌راج ده‌كات.
عەبدول ناسر هیمه‌تی، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران رایگەیاند، به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ئاستی هه‌ڵاوسان و جێگیر كردنی بارودۆخی ئابووری ئێران، هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌ست به دامه‌زراندنی سیستمی بازاڕ ئازاد ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و سیستمه كه تایبه‌ته به بانكی ناوه‌ندی ئێران، كاغه‌زه داراییه‌كانی وه‌زارتی خه‌زێنه‌ی ئێران به مه‌به‌ستی كڕین و فرۆشتن بۆ خه‌ڵك به‌رده‌ست ده‌خرێن، دوێنێ 22/1/2020 بۆ یه‌كه‌مجار بانكه‌كه ده‌ستی به هه‌راج كردنی كاغه‌زه داراییه‌كان كرد.
ھ.م