"ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ریكا تاقیبكاته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
ئاده‌م ئیریلی، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له به‌حرێن، دوای رووداوه‌كانی كه‌نداو رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران به‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ریكا تاقیباكته‌وه و بزانێت گرژی و ئاڵۆزییه‌كان چه‌نده به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكات داواش ده‌كات گورز له ئێران بوه‌شێنرێت.
له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و باڵیۆزه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له به‌حره‌ین ده‌ڵێت: "پرسیاره‌كه ئه‌وه نییه ئێران به‌رپرسه له هێرشه‌كان، چونكه نكۆڵی لێده‌كه‌ن، هیچ هۆكارێكیش نییه بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێبكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك پێیانوایه ئه‌وه یه‌كه‌م رووداوی له‌و جۆره‌یه له كه‌نداو رووبدات، به‌ڵام ئێمه شاره‌زای شێوازی سیاسه‌تی ئێرانین له‌ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوو كاتێك هاتنه ده‌سه‌ڵات چۆن په‌لاماری ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانییاندا و تا ئێستاش واشنتن هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بووه".
روونیشی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له وڵاته زلهێزه‌كان و پێویسته به‌و شێوه‌یه‌ش مامه‌ڵه بكات، توانای ئه‌نجامدانی هێرشی خێرا و سنووردار و كاریگه‌ریی هه‌یه كه هیچ وڵاتێكی دیكه نییه‌تی.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به‌رپه‌رچدانه‌وه به‌شێكی گرنگ و ستراتیجییه و ده‌ڵێت: "ده‌توانین گفتوگۆ بكه‌ین و بچینه‌وه پێشه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران تاقیمانده‌كاته‌وه و ته‌حه‌دامان ده‌كات، یان هه‌ڕه‌شه له ئێمه و هاوپه‌یمانان و سه‌قامگیری و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، به‌تایبه‌تیش له گه‌رووی هورمز كه 30%ی نه‌وتی جیهانی پێدا تێده‌په‌ڕێت، پێویسته وه‌ڵاممان هه‌بێت، نابێت له هه‌نگاونانی یه‌كلاكه‌ره‌وه بترسین بۆ پاراستن و به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان".
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، 13ی حوزه‌یرانی 2019، دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر، له ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ممان هێرشیان كرایه سه‌ر و دواتریش هه‌ر یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌یان خسته پاڵ ئێران.
سه‌رچاوه: CNN
ئ. م