کوردانی دانیشتووی مووسڵ شارەکە جێدەهڵێن
K24- دهۆك:
دیاردەی کۆچکردنی کوردانی دانیشتووی مووسڵ لە دوای ساڵی 2003ەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە. دوای هێرشەکانی داعش‌یش بەشێکی زۆری کوردانی دانیشتوی مووسڵ کۆچیان کردووه، بەڵام دوای کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی شارەکە، تەنیا لە 2%ی ئەو خێزانە کوردانەی مووسڵ‌یان جێهێشتبوو، گەڕاونەتەوە شارەکە.
عه‌لی خه‌لیل، به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له مووسڵ چۆڵكردنی نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن دانیشتوانی كورده‌وه زه‌نگێكی مه‌ترسیداره و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، تا ئێستا ته‌نیا 2%ی ئه‌و كوردانه‌ی مووسڵ گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌كانیان، كه پێشتر به‌هۆی هێرشی داعش و تێكچوونی دۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌یان جێهێشتبوو.
له به‌رامبه‌ریشدا سه‌یرۆ چه‌تۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق نه‌یانتوانیوه ئاسایش بۆ كوردانی موسڵ دابین بكه‌ن و به‌رده‌وام مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وان هه‌بووه، هه‌ربۆیه زۆربه‌ی قوربانیانی ئه‌و ناوچه‌یه كوردن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای عه‌ره‌ب كورد به یه‌كێك له ره‌سه‌نترین پێكهاته‌ی مووسڵ داده‌نرێت و زۆرێك له كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره تایبه‌ت به كوردن، به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌هۆی ئاڵۆزی دۆخی ئه‌منی و كۆچی به‌رده‌وامی كورد، تا دێت سیمای كوردی به‌و شاره‌وه كاڵ ده‌بێته‌وه.
H.B