دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هانای لێقەوماوانی رۆژئاوای کوردستان دەچێت

داوایەک لە خەڵکی کوردستان و رێکخراوە مرۆییە جیهانییەکان دەکات

K24 – هه‌ولێر:

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئامادەیی خۆی بۆ بە هانا چوونی ئاوارە و لێقەوماوانی رۆژئاوای کوردستان دەربڕی و داوا لە سەرجەم کوردستانیان و رێکخراو و دەزگا جیهانییەکان دەکات، هاوکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

لە راگەیەندراوێکی دەزگای خێرخوازی بارزانی هاتووە: "بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان له‌ ره‌وشێكی مرۆیی ناله‌بار و خراپدایه‌، هه‌زاران مرۆڤی بێگوناح له‌ ژن و منداڵ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانییان هه‌یه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ماڵ و حاڵیان‌ به‌جێهێشتووه‌ و ئاواره‌بوون".

روونیکردووەتەوە: "له‌ كاتێكدا هیوادارین هه‌رچی زووه‌ كۆتایی به‌شه‌ڕ و ماڵوێرانی بێت، هاوكات رایده‌گه‌ێنین ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه‌‌ بۆ به‌ هاناوه‌‌ چوونی خه‌ڵكی سڤیلی رۆژئاوای كوردستان و داوا له‌ له‌سه‌رجه‌م كوردستانییان، رێكخراو و ده‌زگا مرۆییه‌ جیهانیه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن له‌ رابردوودا له‌ رێگه‌ی (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی)یه‌وه‌ هاوكاریتان پێشكه‌شی‌ خه‌ڵكی ئاواره‌ و په‌نابه‌ر كرووه‌‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ پاڵپشتمان بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هانای خه‌ڵكی سڤیلی رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ بچین و مه‌ینه‌تیه‌كانییان كه‌مبكه‌ینه‌وه‌".

دەزگاکە داواش دەکات: " داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ین رێخۆشكه‌ربن و ئاسانكاری ته‌واو بۆ تیمه‌كانی ده‌زگا بكه‌ن بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان".

 H.J