كەشناسی كەشوھەوای رۆژانی جەژنی نەورۆزی راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راپۆرتێكدا كەشوھەوای یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆز و رۆژانی دواتری راگەیاند.

بەپێی راپۆرتەكەی كەشناسی رۆژی پێنج شەممە 21/3/2019، ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور. رۆژی دواتر 22/3/2019 ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت، لە ماوەی ھەردوو رۆژی پێنج شەممە و ھەینی پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە.

لەبارەی سێیەم رۆژی جەژنی نەورۆز كەشناسی پێشبینی كردووە، رۆژی شەممە 23/3/2019 ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كاتدا ئەگەری بارانبارین ھەیە، لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.

راپۆرتی كەشناسی بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز
راپۆرتی كەشناسی بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز

ھ،م