زه‌ریف: شه‌ڕ هه‌ڵناگیرسێنین و به‌رگریی له خۆمان ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت، شه‌ڕ ده‌ستپێناكه‌ین، به‌ڵام به‌رگریی له خۆمان ده‌كه‌ین.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له درێژه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا له شاری ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج، جارێكی دیكه‌ی هۆشداریی دایه ئه‌مریكا و رایگه‌یان: "ئه‌وان هیچ شه‌ڕێك له كه‌نداو ده‌ستپێناكه‌ن، به‌ڵام به‌رگری له خۆمان ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا شه‌ڕ له كه‌نداو رووده‌دات؟، زه‌ریف له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا گووتی: "دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ئێران هیچ شه‌ڕێك ده‌ستپێناكات، به‌ڵام ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و ئاماده‌ین به‌رگری له خۆیان بكه‌ن".