ئاواره‌ى كامپه‌كان كوردستان ژیانی نێو خێوه‌ت هه‌ڵده‌بژێرن و ئاماده نین بگه‌ڕێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وێرای سه‌ختی ژیان و گوزه‌رانیان له‌نێو كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام ئاواره‌كانی عێراق ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان و ترسیان هه‌یه جارێكی دیكه ببنه‌وه قوربانی ده‌ستی داعش و گرووپه میلیشیاییه‌كان.
ئاواره‌یه‌كیش ستایشی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات كه ژیانێكی ئارامی بۆ دابین كردوون و گله‌یش له حكومه‌تی عێراقی ده‌كات كه له‌ماوه‌ی 3 ساڵی ئاواره‌ییان له كه‌مپه‌كاندا تا ئێستا یه‌ك به‌رپرسی حكومه‌تی عێراقی سه‌ردانی نه‌كردوون.
نزیكه‌ی دوو هه‌زار خێزانی ئاواره له كامپی خازر ژیان ده‌گوزه‌رێنن، ئه‌وان له‌ترسی تیرۆرستانی داعش و وێرانی و ناسه‌قامگیری ناوچه‌كانیان رایانكردووه و په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه، بارودۆخی ئاواره‌كانی كه‌مپی خازر سه‌خت و دژواره، كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌تی عێراقی و لێنه‌پرسینه‌وه‌یان ژیان و خه‌مه‌كه‌نیانی سه‌ختر كردووه.
له‌ژێر هه‌ر خێوه‌تێك خه‌م و ئازارێك هه‌یه، ئیبراهیم نه‌واس و دایكه په‌ككه‌وته‌كه‌ی و هاوسه‌ر و 5 منداڵی، ماوه‌ی 3 ساڵه لێره ژیان ده‌گوزه‌رێنن، ئیبراهیم ده‌ڵێ: "3 مانگی زستان ته‌نها 20 لیتر نه‌وتم وه‌رگرتووه و منداڵه‌كانم خه‌ر‌یكه له‌سه‌رما ده‌مرن".
گه‌رچی ژیانێكی سه‌خت و پڕ نه‌هامه‌تی ده‌به‌نه سه‌ر، به‌ڵام ئیبراهیم و خێزانی، ئاماده‌نین كه‌مپه‌كه جێ بهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ موسڵ، چونكه به‌گوته‌ی خۆی، له‌وێ مه‌رگ چاوه‌ڕوانیانه و ژیان بوونی نییه.
ئاواره‌كانی مووسڵ و ده‌وروبه‌ری ئاماده‌نین به‌هیچ جۆرێك بگه‌رێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان كه ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبیدایه و ره‌خنه و گله‌ییان له حكوومه‌تی عێراقیش هه‌یه كه به‌هیچ جۆرێك ئاوڕیان لێناداته‌وه، كه‌مپی خازریش كه‌له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت: "ئاواره‌كان نه‌ك ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان، به‌ڵكو رۆژانه ده‌یان خێزانی دیكه له‌و ناوچانه‌وه په‌نا بۆ كه‌مپه‌كه‌یان دێنن".
به‌هۆی شه‌ڕی داعش و ناسه‌قامگیری ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق نزیكه‌ی 2 ملیۆن هاووڵاتی ئاواره‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوون.
ئێستاش گه‌رچی ماوه‌ی ساڵێك زیاتره حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، كۆتایی داعشی راگه‌یاند‌ووه، به‌ڵام هێشتا جموجۆڵه‌كانی داعش و مه‌ترسیيه‌كانی له‌لایه‌ك و ترسی گرووپه میلیشیایه‌كان له‌لایه‌كی دیكه‌وه ، وایكردووه ئاواره‌كان ئاماده‌نه‌بن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان و جیاوازی ژیانی نێو كه‌مپه‌كان له‌گه‌ڵ شاره‌كانی خۆیان به به‌هه‌شت و دۆزه‌خ به‌راورد ده‌كه‌ن.
ئ. م