کچێک بەجلی بوکێنی دەچێتە ئاهەنگی خۆشەویستە کۆنەکەی

"زاوا لە هەردوو جەژنەکە بوو"

K24 – هه‌ولێر:
کچێک لە وڵاتی چین، دەچێتە ئاهەنگی هاوسەرگیری خۆشەویستە کۆنەکەی و داوای لێ دەکات بگەڕێتەوە بۆلای.

لە گرتە ڤیدیۆیەک کە سایتی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، کچەکە دەستی زاوا دەگرێت و دەگریت و داوای لێخۆشبوون دەکات و دەڵێت: "خەتای من بوو"، بەڵام زاوا تووڕە و شڵەژاو دیارە.

کاکی زاوا لە هەردوو جەژنەکە دەبێت و بوکە نوێکەشی جێی دەهێڵێت.

H.J