"هیچ لایه‌نێك داوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نه‌كردووه"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14/2/2019، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئاماده‌كارییكردن بۆ كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی رۆژی 18ـی ئه‌م مانگه، كۆده‌بنه‌وه و فراكسیۆنی پارتیش خوازیاره كۆبوونه‌وه‌كه له رۆژی دیاریكراوی خۆیدا بكرێت.
ئومێد خۆشناو، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "وه‌ك فراكسیۆنی پارتی، خوازیارین ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بكرێن و رۆژی 18/2/2019 كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و كۆتایی به‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی خه‌ڵك بهێنرێت، كه ده‌نگیانداوه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانیان كاریان بۆ بكه‌ن و په‌رله‌مانه‌كه‌یان كارا بێت و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ی پێبدرێت. تا ئێستاش هیچ فراكسیۆنێك هه‌وڵی ئه‌نجام نه‌دانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌داوه و داوای دواخستنی نه‌كردووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "تا ئێستا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌كرێن، كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و پێڕه‌وی ناوخۆی پێشوو ده‌بێت، به‌وه‌ی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێن. بۆیه ئومێده‌وارین ئه‌و لایه‌نانه‌ی كاندیده‌كانیان دیاری نه‌كردووه، كاندیده‌كانیان دیاری بكه‌ن و هێشتا كاتمان به ده‌سته‌وه ماوه. ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی كاندیدمان دیاره و هێمن هه‌ورامی كاندیدی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه. سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش به‌ركه‌وتی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه و هیوادارین كاندیده‌كه‌یان دیاری بكه‌ن. سكرتێری په‌رله‌مانیش بۆ پێكهاته‌ی توركمانه و هیوادارین ئه‌وانیش كاندیدی خۆیان دیاری بكه‌ن. وه‌ك فراكسیۆنی پارتی چاوه‌ڕێی كاندیدی ئه‌و لایه‌نانه‌ین و به‌رێزه‌وه ده‌نگیان پێده‌ده‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 18ـی مانگ له‌سه‌ر بنه‌مای كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 5/2ـی پارتی و یه‌كێتییه و دواتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه قسه و گفتوگۆ كراوه ، وه‌كو فراكسیۆنیش كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیكه كردووه و هه‌موومان ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان هه‌بووه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت".