سێ خانوو ته‌قینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سێ خانوو له گه‌ڕه‌كی مووسڵی كۆن كه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه بۆمبڕێژكرابوون، ته‌قیوونه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه 27 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له ده‌ستداوه.
نه‌قیبه ئه‌حمه‌د عوبه‌یدی، گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: "خانووه‌كان پێكه‌وه ته‌قیوونه‌ته‌وه‌و كه‌وتوونه‌ته گه‌ڕه‌كی شه‌هوانی مووسڵ كۆن، به‌و هۆیه‌شه‌وه 27 كه‌س كوژراوون كه به‌شێكیان ژن و منداڵن".
گوته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: "ئه‌و سێ خانووه پێشتر خاوه‌نه‌كانیان به خێزانه‌وه ئاواره بوون و به‌م دواییانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی عێراقی هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود بووه له پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌دا، سه‌ره‌نجام ته‌قیوونه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته هۆی ئه‌و رووداوه جه‌رگبڕه".
هێشتا ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا كێشه‌ی ئه‌منی و رووداوی توندوتیژی و هێرشی زۆری تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و پاش تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه، به‌ڵام هێشتا پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه‌دا چالاكن و شاره‌كه‌ش به وێرانه‌یی ماوه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تی مووسڵی كۆن هێشتا پڕه له بۆمب و لاشه‌ی چه‌كداره كوژراوه‌كانی داعش. كه له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014ـه‌وه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵ كۆنترۆڵی به‌شێكی زۆری پارێزگاكه‌یان كردبوو.