زانیاری نوێ له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان سعوودیه ئاشكرا ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
تۆڕی میدیایی "سی ئێن ئێن"ـی ئه‌مه‌ریكی زانیاری و ورده‌كاری نوێ له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هێرشانه له رێگه‌ی مووشه‌كه‌وه ئه‌نجامدراون نه‌ك فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان.
ئه‌و تۆڕه میدیاییه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو تیمی لێكۆڵه‌ران له هێرشه‌كه گواستییه‌وه، "هێرشه‌كه له رێگه‌ی مووشه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه و مووشه‌كه‌كان له سه‌كۆیه‌كی ئێرانی نزیك سنووری عێراق ئاراسته كراون و به ئاسمانی عێراقدا تێپه‌ڕیون و له‌سه‌ر ئاسمانی كوه‌یت پێچیان كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان ئاشكرا نه‌بێت،.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، ژماره‌یه‌كی ئه‌و مووشه‌كانه له پێكاندنی ئامانجه‌كانیان شكستیان هێناوه و به‌ر له گه‌یشتنیان بۆ ئه‌و شوێنه‌ی ئاراسته‌ی كراون، له بیابانه‌كان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و گوتیشی: "هیچ ئاماژه‌یه‌ك ئه‌وه پشتڕاست ناكاته‌وه كه مووشه‌كه‌كان له یه‌مه‌نه‌وه ئاراسته كرابن".
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو هێرش كرایه دوو دامه‌زراوه‌ی نه‌وتیی سه‌ر به كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه و وه‌ك راگه‌یه‌ندرا، هێرشه‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه ئه‌نجامدراون، دواتریش وێڕای ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشانه بۆ حووسییه‌كان درێژكرا، حووسییه‌كان خۆشیان به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه‌یان له ئه‌ستۆ گرت، به‌ڵام دواتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له خاكی عێراقه‌وه ئه‌نجام دراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ناو تیمی لێكۆڵه‌ران به "سی ئێن ئێن"ـی ئه‌مه‌ریكییان راشگه‌یاندووه، ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه، كه هێرشه‌كان له رێگه‌ی مووشه‌كی كروزه‌وه ئه‌نجامدرابن و له به‌رزاییه‌كی كه‌م له بنكه‌یه‌كی ئێرانی نزیك سنووری عێراقه‌وه ئاراسته كرابن و له ئاسمانه‌وه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان یاوه‌ری كرابن.
ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا، چونكه ئه‌و دامه‌زراوانه به سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی وزه له جیهان هه‌ژمار ده‌كرێن.
پێشتریش ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌به‌رده‌سته، كه ئێران له‌و هێرشانه تێوه‌گلاوه و له‌مباره‌شه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "واشنتن ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه ده‌زانێت و دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك كه ده‌ستی له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌وه هه‌بێت".
لای خۆشیه‌وه مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، "تاران ده‌ستی له‌پشت نزیكه‌ی 100 هێرشی سه‌ر سعوودیه هه‌یه".
پۆ‌مپێیۆ دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و ده‌ستدرێژییه له‌كاتێكدایه، كه حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكی ئێران و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته خۆیان به شێوه‌یه‌ك نیشان ده‌ده‌ن، گوایا خوازیاری رێگای دیپلۆماسین، به‌ڵام له‌راستیدا درۆ ده‌كه‌ن.
H.B