بە بەشداری 280 كۆمپانیا پێشانگای كەلوپەلی ئێرانی لە ھەولێر كرایەوە

"ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ھەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاستێكی باش دایە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ سێ شەممە 11/6/2019، بە بەشداری 280 كۆمپانیا پێشانگای كەلوپەلی ئێرانی لە ھەولێر كرایەوە.

نەوزاد ھادی، پارێزگاری ھەولێر بە كوردستان24ی گوت: "ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ھەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاستێكی باش دایە، لەم دوایەشدا ئاسانكاری زیاتر لە دەروازە سنوورییەكان كراوە، رۆژانە بە ھەزاران كەس لەنێوان ھەردوولادا ھاتووچۆ دەكەن".

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری كوردستان24 لەبارەی كاریگەری ھەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران، پارێزگاری ھەولێر گوتی: "تەنھا لە سنووری پارێزگای ھەولێر رۆژانە زیاتر لە 2 ھەزار كەس ڤیزای ئێران لێدەدەن، لە سنووری پارێزگای سلێمانیش خەڵكی زۆر سەردانی ئێران دەكەن".