پۆلیسی ئوستراڵیا "تیرۆرستێک" لەسەر شەقامێکی گشتی دەکوژێت

هێرشبەرەکە سێ کەسی کردە قوربانی

K24- هه‌ولێر:

لە هێرشێکدا لە شاری مێلبۆرن لە ئوستراڵیا، کەسێک کە بە وتەی پۆلیس تیرۆرست بووە، بە چەقۆ کەسێک دەکوژێت و دووانی دیکەش بریندار دەکات.

ئەمڕۆ هەینی، پۆلیس ئوستراڵیا لە رووداوی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێک ئاگادار دەکرێنەوە، بەڵام کاتێک دەگەنە شوێنی رووداوەکە، کەسێک بە چەقۆ رووبەڕوویان دەبێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئەی بی سی نیوز، سەرەتا هێرشبەرەکە ئۆتۆمبێلێکی سووتاندووە و دواتر هێرشەکەی ئەنجامداوە کە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوانی دیکەش برینداربوون.

ئەگەرچی سەرەتا دوو پۆلیس هەوڵدەدەن کەسە هێرشبەرەکە ئارام بکەنەوە بەڵام سوودی نابێت، دواتر تەقەی لێدەکەن و دەیکوژن.

‌H.J