ژنانی كه‌ركووك له رێی كوردستان24ه‌وه داوایه‌ك ده‌خه‌نه‌ڕوو
K24 – كه‌ركووك:
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له ژنانی چالاكی پرسی مافه‌كانی ژن له كه‌ركووك گردبوونه‌وه و داوایان كرد، له كه‌رتی پۆلیس و بواری لێكۆڵینه‌وه ره‌چاوی یه‌كسانی بكرێت و پشكی ژنان له‌و پۆستانه‌ی هه‌ن زیاد بكرێت.
یه‌كێك له‌و ژنه چالاكانه بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك و لایه‌نه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس هیچ ژنێك نابینرێت، بۆیه داواده‌كه‌ین، ژنان له‌و بواره بێنه پێشه‌وه و دابمه‌زرێن.
گوتیشی: داواكارم له ده‌رچووانی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی رووبكه‌نه كۆلیژی پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه پڕ بكرێته‌وه، چونكه كاتێك ژنێك كێشه‌ی ده‌بێت، گرنگه لێكۆڵه‌ری پۆلیس ژن بێت و زیاتر لێی تێ بگات و هه‌ست به ئازاره‌كانی بكات.