ئه‌ردۆغان: ئه‌مه‌ريكا پابه‌ند نه‌بووه به واده‌ى كشانه‌وه‌ى يه‌په‌گه له منبج
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، رێككه‌وتنى ئه‌مه‌ريكا و توركيا له باره‌ى منبجه‌وه كۆتايى نه‌هاتووه، به‌ڵكو دواخراوه.
له لێدوانێكيدا بۆ رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركيا، ئه‌ردۆغان گوتى: رێككه‌وتنى ئێمه و ئه‌مه‌ريكا سه‌باره‌ت به منبج دواكه‌وتووه، به‌ڵام نه‌مردووه و كۆتايى پێ نه‌هاتووه.
توركيا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا رێككه‌وتووه بۆ چۆڵكردنى منبج له لايه‌ن هێزه كوردييه‌كانى يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده‌وه.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، هێزه توركييه‌كان به هاوبه‌شى ئه‌مه‌ريكاييه‌كان ره‌وشى ئه‌منى منبج ده‌پارێزن و هێزى پۆليسى خۆجێى بۆ درووست ده‌كه‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى منبج له لايه‌ن يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده‌وه رزگار كرا، ئيداره‌يه‌كى خۆجێى بۆ دامه‌زرا و ئه‌و ئيداره‌يه كاروبارى ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
توركيا دژى مانه‌وه‌ى كورده له منبج و داواى كردووه، ئه‌مه‌ريكا كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى كورديى له‌و شاره بهێنێت.
پێشتر ئيبراهيم كالن، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا رايگه‌ياندبوو، ئه‌مه‌ريكا پرسى كشانه‌وه‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه)ى له شارى منبجى باكوورى سووريا دواخستووه. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى شكستهێنانى ئه‌و نه‌خشه هاوبه‌شه‌ى ئه‌مه‌ريكا و توركيا دايانڕشتبوو.
ئه‌ردۆغان ئه‌مه‌ريكاى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه پابه‌ندى ئه‌و خشته كاتييه نه‌بووه هه‌ردوولا له سه‌رى رێككه‌وتوون له باره‌ى كشانه‌وه‌ى يه‌په‌گه‌ى كورد له شاره‌كه.
رێككه‌وتنى ئه‌نقه‌ره و واشنتن سه‌باره‌ت به منبج له مانگى حوزه‌يرانى رابردوو واژوو كرا و به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه هه‌ردوو وڵات ده‌وريه‌ى سه‌ربازى هاوبه‌شيان له شاره‌كه ده‌بێت.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ڕ