جارێكی دیكه ئه‌ردوغان هێرشێكی توندی كرده‌وه سه‌ر هاوتا میسرییه‌كه‌ی
K24- هه‌ولێر:
جارێكی دیكه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به توندی هێرشی سه‌ر عه‌بدولفه‌تاح سیسی، هاوتا میسرییه‌كه‌ی كرده‌وه و به ئه‌نجامده‌ری كۆمه‌ڵكوژی تۆمه‌تباری كرد و گوتی: "هه‌رگیز له‌گه‌ڵی ئاشت نابمه‌وه"، ره‌خنه‌ی توندیشی له سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا گرت، كه له سه‌ر بانگهێشتی سیسی به‌شدارییان له لوتكه‌ی "شه‌ره‌م شێخ"ـدا كردووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركی، ئه‌ردوغان له وتارێكدا له شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی ره‌خنه‌ی توندی له به‌شداریكردنی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا له لوتكه‌ی "شه‌ره‌م شێخ" له میسر گرت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "به‌م دواییانه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نجان به فه‌رمانی دادگای میسر له سێداره دراون"، گوتیشی: "كوشتنی ئه‌و گه‌نجانه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌ناو دڵی سه‌ركرده ئه‌وروپییه‌كان درووست نه‌كردووه".
ئه‌ردوغان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌م دواییانه 9 گه‌نجی میسری له سێداره دراون، من لێره‌وه هاوار ده‌كه‌م، ئه‌ی رۆژئاوا، ئه‌ی ئه‌وروپا، كوا ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی سزای له سێداره‌دان ده‌رتانكردووه؟".
سه‌رۆك كۆماری توركیا له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا گوتی: "كاتێك كه سزای له سێداره‌دان له ئه‌وروپا قه‌ده‌غه، چۆن به‌ده‌م بانگهێشتی سیسییه‌وه ده‌چن؟ له‌كاتێكدا ده‌زانن كه سیسی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامداوه".
ئه‌ردوغان سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپاشی به نادادپه‌روه‌ر و نادیموكراتخوازی راسته‌قینه تۆمه‌تبار كرد و گوتی: ئه‌گه‌ر وانه‌بێت چۆن به‌ده‌م بانگهێشتی سیسییه‌وه ده‌چوون و به‌شدارییان له لوتكه‌ی "شه‌ره‌م شێخ"ـدا ده‌كرد.
ئه‌ردوغان گوتی: "زۆرێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسر ئاشت ببمه‌وه، به‌ڵام من به‌رده‌وام ره‌تم كردووه‌ته‌وه.. بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی من له‌گه‌ڵ كه‌سێك له‌سه‌ر مێزێك دانانیشم كه دژی دیموكراتیه‌ت بێت و محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك له هاوڕێكانیشی زیندانیكردووه، له‌كاتێكدا محه‌مه‌د مورسی 52%ی پشتگیری خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه".
سه‌رۆكی توركیا له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا گوتی: "خودا سزامان ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییانه بشارینه‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتریش له 26ی فێبرایه‌ر/ شوباتی ئه‌مساڵ، سه‌رۆكی توركیا به توندی هێرشی كردبووه سه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئه‌وروپا، كه داوای لابردنی سزای له‌سێداره‌دان له توركیا ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا وه‌ك ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی پێدا، هه‌مان ئه‌و سه‌ركردانه له‌گه‌ڵ سیسی له په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وام دان.
ئه‌و كات ئه‌ردۆغان له لێدوانه‌كه‌یدا رووی قسه‌كانی له سه‌ركرده‌كانی ئه‌وڕوپا كرد و گوتی: "ئێوه پێمان ده‌ڵێن كه نابێت كار به سزای له‌سێداره‌دان بكه‌ن، دواتریش وێنه له‌گه‌ڵ كه‌سێك ده‌گرن، كه 42 كه‌سی میسری له‌سێداره داوه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر.
دوای رۆژێكیش له‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردوغان, ئه‌حمه‌د حافیز، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر به توندی وه‌ڵامی سه‌رۆكی توركیای دایه‌وه و وێڕای ئه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌ردوغانی له 6 خاڵدا خسته‌ڕوو, هه‌روه‌ها سه‌رۆكی توركیای به كه‌سێكی زماندرێژ وه‌سفكرد.
ئه‌حمه‌د حافیز له وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ ئه‌ردۆغان گوتبووی: "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا جارێكی دیكه به ره‌خنه‌گرتن له وڵاته‌كه‌مان و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیمان، زمانی له‌سه‌ر میسر به شێوه‌یه‌ك درێژ كرده‌وه، كه نه‌ك ته‌نیا ئیره‌یی بردن به میسری پێوه دیاره، به‌ڵكو ئاماژه‌یه‌كی روون و ئاشكرایه, كه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر داڵده‌دانی گرووپی ئیخوانی تیرۆریست و لایه‌نگرانی".
حافیز له وه‌ڵامه‌كه‌یدا تاوانه‌كانی ئه‌ردۆغانی له‌م 6 خاڵانه‌دا كورت كردبووه‌وه:
1- ئه‌ردۆغان زیاتر له 175 رۆژنامه‌نووس و میدیاكاری خۆستۆته زیندان.
2- ئاماره فه‌رمییه‌كان ئاماژه به بوونی زیاتر له 70 هه‌زار زیندانیی سیاسیی له گرتووخانه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن.
3- ئه‌ردۆغان زیاتر له 130 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری حكوومی له كاره‌كانیان دوورخستۆته‌وه.
4- ئه‌ردۆغان و دار و ده‌سته‌كه‌ی ده‌ستیان به سه‌ر زیاتر له 3 هه‌زار زانكۆ، قوتابخانه و ناوه‌ندی فێركاریدا گرتووه.
5- له ساڵی 2016 ئه‌نقه‌ره 27 كه‌سایه‌تیی ئه‌كادیمی ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه سزاداوه، كه پێشنیازێكیان واژۆ كردووه و تێیدا داوای كۆتاییهێنان به ململانێی 30 ساڵه‌ی نێوان كورد و توركیا كراوه. له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر گوتی: "ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی توركیا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته".
6- له ماوه‌ی ته‌نیا 2 هه‌فته‌ی رابردوودا، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 1400 هاووڵاتیی توركیا ده‌ركراوه، رێككاری سزاییش له دژی ده‌یان كه‌سایه‌تیی ئه‌كادیمی، رۆژنامه‌نووس و دروشمه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌ستی كار له‌و وڵاته گیراوه‌ته به‌ر، كه له دوا فه‌رماندا، سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر 16 كه‌سدا سه‌پاندووه، له‌ناویان پارێزه‌رانی ئازادییه‌كانی سڤیل و ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی ئۆپۆزسیۆن هه‌ن، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن، له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاشتییانه موماره‌سه‌ی ئازادییه‌كانیان بكه‌ن.
H.B