پارتی و یه‌كێتی درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن

بۆ جێبەجێكردنی دوا قۆناخی رێككەوتنەكەیان بەردەوام دەبن
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

شاندی پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و گوتەبێژی یەکێتیش دەڵێ بۆ جێبەجێكردنی دوا قۆناغی رێككەوتنەكان و پرسی كەركووك كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن.

لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە ئەمڕۆ شاندی یەكێتیی و پارتی لە هەولێر كۆبوونەتەوە و هەردوولا پێكهێنانی کابینەی نوێ و پرسی كەركووكیان تاووتوێكرد.

گوتیشی: "كۆبوونەوە و پەیوەندییەكانیان بۆ جێبەجێكردنی دوا قۆناخی رێككەوتنەكەیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پرسی کەرکووك بەردەوام دەبن".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 26ی حوزه‌یران، پارتی و یه‌كێتی له‌ شاری هه‌ولێر، بۆ گفتوگۆ له‌ باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و پرسی كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌ و بڕیاریشه‌ كۆبوونه‌وه‌كانییان به‌رده‌وام بێت.

ئ. م