نوێترین دیمانه‌ی مێسی میدیاكانی هه‌ژاند
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و دژی هاتنی ئانتوان گریزمان بوو بێت، ده‌شڵێت: زۆر حه‌زم ده‌كرد كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یاریكردن له لالیگا به‌رده‌وام بێت چونكه ئه‌و یاریزانه هێز و چێژی زیاتری به لالیگا ده‌به‌خشی.
لیۆنێل مێسی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی RACI جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه 2 وه‌رزه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی خۆیانه‌وه چامپیۆنزلیگ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ده‌شڵێت: هه‌موو وه‌رزێك ئاستی خۆم هه‌ڵده‌سه‌نگێنم، هه‌ركاتێك بزانم توانای یاریكردنم كه‌م ده‌بێته‌وه واز له یاریكردن ده‌هێنم، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی خۆم ده‌توانم تا ته‌مه‌نی 35 بۆ 36 ساڵی له یاریكردن به‌رده‌وام بم.
مێسی نایشارێته‌وه له 2013 به‌هۆی ئه‌وه هه‌موو كێشه‌ی باجه‌ی بۆیان دروست كرد بوو خه‌ریك بوو له بارسێلۆنا بڕوات.
لیۆنێل مێسی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه دژی هاتنی گریزمان بووبێت، ده‌شڵێت: درۆیه‌كی گه‌وره بوو، چونكه گریزمان یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان و سوودێكی باشی ده‌بێت بۆ ئێمه، هه‌رچه‌نده بۆ گریزمان جارێ قورسه تا له‌گه‌ڵ پلان و تاكتیكی بارسێلۆنا ده‌گونجێت، به‌ڵام له توانای دا هه‌یه به زووترین كات خۆی له‌گه‌ڵ بارودۆخی بارسێلۆنا بگونجێنێت.
مێسی له وه‌ڵامێكدا له باره‌ی نێیمار، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه نێیمار یه‌كێكه له باشترینه‌كانی جیهان، ده‌شڵێت: نێیمار هه‌میشه كاری جیاواز و مه‌حاڵ ئه‌نجام ده‌دات، زۆرێك له خه‌ڵكان واده‌زانن من داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمارم بۆ بارسێلۆنا كردووه، به‌ڵام من له دوور و نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌م باسه نیم، ئه‌وه‌ی من بیستوومه قسه‌یان له‌گه‌ڵ نێیمار كردووه و په‌شیمانه له‌وه‌ی بارسێلۆنای جێهێشتووه، هه‌رچه‌نده پێموا بوو كاتێك بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی نێیمار شكستی هێنا، ریال مه‌درید ئه‌و یاریزانه دهگوازێـتهوه.
مێسی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و هۆكاری مانه‌وه‌ی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی بوو بێت، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به مانه‌وه و رۆیشتنی ڤاڵڤێردی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه بڕیاری ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌یه نه‌ك من.
مێسی له باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی جوانترین گۆڵی ژیانی وه‌رزشی خۆی ده‌ڵێت: ئه‌و گۆڵه‌ی له فایناڵی چامپیۆنزلیگی رۆمای ساڵی 2009 له دژی مانچێسته‌ر یونایتد تۆمارم كرد لای من جوانترین گۆڵ بوو، هه‌ڵبه‌ت له پێشكۆتایی له دژی ریال مه‌درید باشترین یاریم كرد، ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ گواردیۆلا یاریم ده‌كرد باشترین كاتی ژیانی وه‌رزشیم بوو كه تێیدا توانیمان سه‌رجه‌م نازناوه‌كان ببه‌ینه‌وه.
مێسی له به‌رسیڤێكی دیكه‌دا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ناخۆشترین كاتی ژیانی پێكانه‌كانی و ئه‌و كاته‌ش بووه كه تۆمه‌تباركراوه به نه‌دانی باج.
مێسی ده‌شڵێـت: له راستیدا زۆر حه‌زم ده‌كرد كریستیانۆ رۆناڵدۆ له لالیگا به‌رده‌وام با، ئه‌و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یاری كلاسیكۆ هه‌بوو، هه‌ڵبه‌ت رۆڵێكی گه‌وره‌ی له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ریال مه‌دریدیش هه‌بوو.