ئەو وڵاتەی لە پشت هێرشکردنە سەر جبەخانەکانی عێراقە ئاشکرا دەکرێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئیسرائیلی ئاشكرای ده‌كەن، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشییان بۆ سه‌ر جبه‌خانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامداوه.
رۆژنامه‌ی نیویۆڕك تایمزی ئه‌مەریكی، له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌منی ئیسرائیلی و ئه‌مەریكی ئاشكرای كردووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل جبه‌خانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیان له عێراق كردووه‌ته ئامانج، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران ئه‌و جبه‌خانانه به‌كاردێنێت بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌كوته‌قه‌مه‌نی و پاشان ده‌یانگوازێته‌وه بۆ سووریا.
به‌رپرسانی ئیسرائیل به‌و رۆژنامه‌یان راگه‌یاندووه كه له نۆزده‌ی ته‌مموزی رابردوو، ئیسرائیل سه‌ربازگه‌ی به‌له‌دی له باكووری به‌غدا كردووه‌ته ئامانج و چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مەریكیش ئاشكرایان كردووه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند جبه‌خانه‌یه‌كی دیكه‌یان كردووه‌ته ئامانج.
لای خۆیانەوە، هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق داوای لێكۆڵینه‌وه له ته‌قینه‌وه‌كانی كۆگاكانی چه‌ك ده‌كه‌ن و داواش له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن هاوكاری عێراق بكات له پاراستنی سه‌روه‌ری ئاسمانه‌كه‌ی.
هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق جه‌خت لەوەش ده‌كه‌نه‌وه، وڵاته‌كه‌یان شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت ره‌تده‌كاته‌وه و پێویسته ره‌چاو‌ی سه‌روه‌ری خاكی عێراق بكرێت و رێگه‌ش ناده‌ن وڵاته‌كه‌یان بكرێته پێگه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
H.J