ئه‌سه‌د سوپاسی پوتن ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
كریملن رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، هاوتا سووریه‌كه‌ی، خاڵه‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ شی كرده‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، دیمیتری بیسكۆف، وته‌بێژی كریملن گوتی: پوتن په‌یوندیی به ئه‌سه‌ده‌وه كرد و ئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، كه ماوه‌ی زیاتر له 6 كاتژمێری خایاندبوو، بۆ ئه‌سه‌د شی كرده‌وه.
ئاشكراشی كرد، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا به‌شار ئه‌سه‌د سوپاسی ڤلادیمێر پوتنی كرد و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پشتگیریی ته‌واوی خۆی بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه كردووه‌ته‌وه و ئاماده‌یی خۆشی بۆ ناردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووریی سووریا بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان سووریا و توركیا به هاوكاریی پۆلیسی رووسیا ده‌ربڕیوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له سوچی بۆ تاووتوێكردنی ره‌وشی سووریا و رۆژئاوای كوردستان كۆبوونه‌وه.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، پوتن و ئه‌ردۆغان كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجام دا و دواتر سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی به رووسی و مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی به توركی خوێنده‌وه.
دواتریش ده‌قی یاداشتی له‌یه‌كتێگه‌یشتنی نێوان توركیا و رووسیا بڵاو كرایه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه رێككه‌وتن:
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه رێككه‌وتن:
1-هه‌ردوولا پابه‌ندیی خۆیان به پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سیاسیی و سه‌لامه‌تیی هه‌رێمایه‌تیی سووریا و پارێزگاریی له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا دووپات كرده‌وه.
2- جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به هه‌موو شێوه و رووخساره‌كانی و په‌كخستنی پلانی جیاخوازیی له خاكی سووریا.
3- له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌و ره‌وشه‌ی له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا "كانی ئاشتی" هاتووه‌ته ئاراوه ده‌پارێزرێت، كه ئێستا ناوچه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێ كانی به قوڵیی 32 كیلۆمه‌تر گرتووه‌ته‌وه.
4- هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه كرده‌وه، رووسیا كارئاسانیی بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه له ره‌وشی ئێستادا ده‌كات.
5- له كاتژێر 12:00ی نیوه‌ڕۆی رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ری 2019ه‌وه، پۆلیسی سه‌ربازیی رووسیا و پاسه‌وانی سنووری سووریا له دیوی سووریا له ناوچه‌ی سنووری نێوان توركیا و سووریا و له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" ده‌بێت بۆ كارئاسانیی گواستنه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و چه‌كه‌كانیان بۆ قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له دووری سنووری سووریا، پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه له ماوه‌ی 150 كاتژمێردا كۆتایی بێت. له‌و چركه‌ساته‌وه، ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی رووسیا و توركیا له خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" به قوڵیی 10 كیلۆمه‌تر جگه له شاری قامیشلۆ، له ئه‌ركدا ده‌بن.
6- سه‌رجه‌م چه‌كدارانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و چه‌كه‌كانیان له منبج و ته‌ل ره‌فعه‌ت دوور ده‌خرێنه‌وه.
7- هه‌ردوولا رێككاری پێویست بۆ رێگرتن له دزه‌كردنی تیرۆریستان ده‌گرنه به‌ر.
8- هه‌وڵی هاوبه‌ش ده‌خرێنه گه‌ڕ بۆ كارئاسانیی به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه و سه‌لامه‌تی په‌نابه‌ران.
9- ئالیه‌تی هاوبه‌ش بۆ چاودێریكردن و به‌دواداچوونی سه‌رپه‌رشتی و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاداشته و هه‌ماهه‌نگیی داده‌نرێت.
10- هه‌ردوولا كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی هه‌میشه‌یی بۆ قه‌یرانی سووریا ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی ئالیه‌تی رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌ستانه و پشتیوانیكردنی چالاكییه‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستووریی.
H.B