داوا لە ئەڵمانیا دەکرێت کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە جینۆساید بناسێنێت
K24 - بەرلین
لهكاتێكدا پەرلەمانی ئەڵمانیا کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەی تهنیا ئیدانە کردووە، هاوكات دادگاکانی ئەڵمانیا ئەو تۆمەتەیان بە سەر چەند کۆمپانیایەکی ئەڵمانیدا ساخ کردۆتەوە، کە لە کاتی خۆیدا چەکی کیمیاویان بە رژێمی بەعسی عێراق فرۆشتوە، بهڵام كهچی تا ئێستا ئەو وڵاته تاوانەكهی بە جینۆساید نەناساندووە. بۆیه رەوەندی کوردی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ھەوڵی ئهوه دهدهن، ئهو وڵاته كیمیابارنكردنی ههڵبجه بە جینۆساید بناسێنێت.
پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی بەرلینو کە کوردێکی باکووری کوردستانە، رایدەگەیەنێت، پەرلەمانی ئەڵمانیا چەندین جار کیمیابارانی ھەڵەبجەیان شەرمەزار کردوە، بەڵام تا ئێستا بە جینۆساید نەناسێندراوە.
چەند کۆمپانیایەکی ئەڵمانیا، لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسی عێراق، چەکی کیمیاویان فرۆشت بووە رژێمی سەدام، بۆ ئەوەش رێکخراوە نێوەدەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، کۆمپانیاکانیان دایە دادگا و تۆمەتەکەیان بەسەردا ساخ بۆتەوە.
ھ.م