ده‌ستڕێژی گوللـه له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری ده‌كات و 30 كه‌س ده‌كاته قوربانی
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئێرانی "ئێرنا" رایگه‌یاند، له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له شاری كرماشانی رۆژئاوای ئێران "رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" شه‌ڕه‌ته‌قه له‌نێوان ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه روویدا و، له ئه‌نجامدا 4 كه‌س كوژران و 26ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و ئاژانه ئێرانییه له منوشه‌هر ئه‌مانوڵڵاهی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای كرماشانی گواسته‌وه، رووداوه‌كه شه‌وی رابردوو روویداوه و گوتی: "له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری ئه‌و شاره‌دا، 4 كه‌س كوژران و 26ی دیكه‌ش بریندار بوون"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس، یه‌كێك له میوانانی ئاهه‌نگه‌كه كه كه‌سێكی سه‌ره‌ڕۆ و بێباكه، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك میوانی دیكه ده‌بێته شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێیان، به چه‌كی كه‌لاشینكۆف ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له به‌رامبه‌ره‌كانی ده‌كات".
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كرماشان ئاشكراشيكرد, "سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ته‌قه‌كردنه‌كه 30 كه‌س بریندار بوون، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان، دوای گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه، 4 له برینداره‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا، كه له‌ناویان ئافره‌تێك و 3 پیاو هه‌ن".
H.B