سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەکات

وچارەسەر کردنی بنەڕەتی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو

K24 – هه‌ولێر:

ڕۆژی چوارشەممە 15/1/2020 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە‌ ئامادە‌بوونی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھە‌رێم، پێشوازی لە فیلیپ ئەکرمان بەرپرسی بەشی سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد. 

لە دیدارێکدا، پەرەسەندنەکانی عێراق و ھە‌رێمی كوردستان وناوچەکە تاوتوێ کران. جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامیدان بە هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش کرایەوە. 

هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی عیراق و ناوچەکە و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی وچارەسەر کردنی بنەڕەتی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.