به ڤیدیۆ.. سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی له ته‌لته‌مر جێده‌هێڵێ
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازییان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له گوندی عالیای رۆژئاوای ته‌لته‌مر جێهێتشووه.
ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری پانزه‌ره و گوللـه‌نه‌بڕه و تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازان، له گوندی عالیا جێیان هێشتووه، كه به دووری 3 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژئاوای ته‌لته‌مر.
په‌یامنێری كوردستان 24 له قامیشلۆ رایگه‌یاند، قامیشلۆ به به‌راورد به چه‌ند رۆژی رابردوو ئارامتره و جموجۆڵی دانیشتووانیش زیاتر بووه.