زانیاری نوێ له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی 3 مانگی فه‌رمانبه‌ران
K24- هه‌ولێر:
رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، "نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه، مووچه‌ی 3 مانگی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت".
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووریدا له شاری سلێمانی، حه‌ملان دووپاتیكرده‌وه، " بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەیە ، پێویست بوو حكومەتی بەغدا مووچی هه‌ر 12 مانگی ساڵی 2018ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خەرج بكات".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسكردووه و داوای لێكردووه، مووچه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌ی ساڵی رابردوو ره‌وانه بكات، كه تائێستا نه‌دراوه".
رێباز حه‌ملان جه‌ختیشی كرده‌وه، "هه‌ركاتێك به‌غدا مووچه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌ی نارد، حكوومه‌تی هه‌رێم راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وت و داهاته‌كانی ناوخۆ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش ده‌كات".
حه‌ملان ئاشكراشیكرد، "من له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێراق و نێچیرڤان بارزانیش له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌و بابه‌ته‌مان باسكردووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "مووچه‌ی ئه‌و 3 مانگه له بودجه‌ی ساڵی 2019 جێگای كراوه‌ته‌وه".
H.B