ژماره‌یه‌ك له بازرگان و به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر دەکرێن
K24- هه‌ولێر:
ته‌نیا له‌ماوه‌ی 27 رۆژی رابردوودا هێزه ئه‌منییه‌كان له سنووری هه‌ولێر و دهۆك توانییویانه ده‌ستبه‌رسه‌ر نزیكه‌ی 250 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ردا بگرن و ژماره‌یه‌ك له بازرگان و به‌كارهێنه‌رانی ماده هۆشبه‌ره‌كانیش ده‌ستگیر بكه‌ن.
بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كانیش له‌زیندانه‌وه قسه بۆ كوردستان24 ده‌كات و ئاشكرای ده‌كات، كه بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه شوێنی تێپه‌ربوون و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه له‌نێوان عێراق، ئێران و توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.
له لێدوانێكیشدا بۆ كوردستان 24، شێروان سه‌لیم، پسۆڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زیانه‌كانی ماه‌ده‌ی هۆشبه‌ر هۆشداری ده‌دات، كه رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ماددانه له‌هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه و ده‌بێت هاوڵاتیانیش به‌هۆشیارییه‌وه خۆیان له به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به‌و ماددانه‌وه به‌دوور بگرن.
به‌هۆی زیان و مه‌ترسییه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان به تیرۆری سپی ناسێندراوه. له‌هه‌رێمی كوردستانیش بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له په‌رله‌مانی كوردستان، پرۆژه‌یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرا، بۆئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بتوانن له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و فراوانتر به‌ره‌نگاری مه‌ترسییه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ببنه‌وه.
H.B