بارانی زۆر زیانی بە بەرھەمی گەنمی جوتیارانی رۆژئاوای كوردستان گەیاندووە
K24 - جزیرە
لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی دروێنەكردنی گەنم و جۆ لە دەڤەری جزیرەی رۆژئاوای كوردستان بەشێكی زۆری دانەوێلەی جوتیاران رووبەڕووی نەخۆشی بوونەتەوە، ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرھەمی ئەمساڵی جوتیاران كردووە. شارەزایانی كشتوكاڵ دەڵێن، ھۆكاری خراپبوونی گەنم و جۆی ئەمساڵ بۆ باران بارینی زۆر دەگەڕێتەوە كە وایكردووە بەشێك لە دانەوێلە چێندراوەكان دووچاری نەخۆشی ببن.