سه‌رۆك وه‌زیران داوایه‌ك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات

"دوای بوودجه‌ رێككه‌وتنی دیكه‌ بكه‌ن"

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات، هاوشێوەی پەسندکردنی بودجە لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەتیش رێکبکەون.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا خۆشحاڵی خۆی بە پەسندکردنی بودجەی 2019ـی عێراق دەربڕی و رایگەیاند: "هەماهەنگییەکانی نێوان حکومەت و پەرلەمان هۆکاری پەسندکردنی بودجە بوو، هیواشی خواست، داواكارم هەروەک چۆن لایەنەکان لەسەر بودجە رێککەوتن، بەوشێوەیەش لەسەر تەواوکردنی کابینەی نوێی حکومەت رێکبکەون".