ئه‌مه‌ریكا: هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، هێزی زیاتر و مووشه‌كی پاتریۆت ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ناخوازێت له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بچێته شه‌ڕه‌وه، به‌ڵام ئاماده‌یه، به‌رگری له هێزه‌كانی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكات.
پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، سه‌باره‌ت به ئێران له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیداین.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، نزیكه‌ی 1000 سه‌ربازی دیكه به هۆی مه‌ترسییه‌كانی ئێرانه‌وه ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن.