عێراق رۆژێك پشوو بۆ "له‌ناوبردنی داعش" راده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تی ده‌كاته‌وه هاوشێوه‌ی حكومه‌تی عێراق رۆژی 10-12 بكاته پشووی فه‌رمی به‌بیانووی كۆتایی هاتن و له‌ناوبردنی داعش، چونكه وه‌زاره‌ی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێی وایه داعش هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه و په‌لامار و كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانی له عێراق وناوچه‌كه‌شدا ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه هێشتا داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵه‌كان بۆ له‌ناوبردنی زیاتر و خێراتر بكرێن.
پشووه فه‌رمییه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراقی سه‌باره‌ت به له‌ناوبردنی داعش هاوكاته له‌گه‌ڵ چه‌ندین په‌لامار و كاری تیرۆرستی چه‌كدارانی داعش له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق و به‌تایبه‌تی پارێزگاكانی كه‌ركوك و موسڵ و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین ، سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ش پێیوایه داعش نه‌وه‌یه‌كی پێگه‌یاندووه كه بیری توندڕه‌وی له‌هزریاندا چاندووه و تا ئه‌و بیر و هزره توندڕه‌وییه‌ش مابێت داعش‌یش ده‌مێنێت.
داعش گه‌رچی له دووساڵی ڕابردوودا له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه تواناكانی خۆی له‌ده‌ستداوه و هیچ ناوچه‌یه‌كی له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه له عێراقدا به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام به‌گوته‌ی شاره‌زایان و به‌رپرسانی سه‌ربازی داعش به‌رده‌وام خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه یه‌و په‌لامار و كرده چه‌كدارییه‌كانی چه‌ندرۆژی رابردووشنی له خانه‌قینه‌وه تا مووسڵ ده‌رخه‌رییه ئه‌و ڕاستییه‌یه كه داعش هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه و ده‌بێت هه‌وڵه‌كان بۆ له‌ناوبردنی زیاتر و خێراتربكرێن.