رێگای نێوان سحێلا – زووممار کرایەوە

ئاسانکاریی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دەکات

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە، 21/05/2019، رێگای سەرەکیی نێوان سحێلا - زووممار کرایەوە، کە پێشتر بە هۆی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر داخرا بوو.

لیوا هاشم سیتەیی، جێگری بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای دیجلەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کوردستان24ی ئاشکرای کرد: "هۆکاری پەکخستنی رێگاکە حکوومەتی عێراق بوو، بەڵام سەرۆک بارزانی هاتە سەر خەت و کێشەکەی چارەسەر کرد".

یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەکە بە کوردستان24ی راگەیاند: "بە هۆی داخستنی ئەم رێگایە، دەبوو لە رێگای رەبیعەوه‌ هاتووچۆ بکەین، خەڵکی ئێرەش جووتیارن و پێویستیان بە هاتووچۆی زۆرە، رێگاکە چوار کاتژمێر کاتمان بۆ دەگەڕێنێتەوە".

ئەوەی هێشتا بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچانە مایەی نیگەرانییە، هاوردەکردنی خەڵکی عەرەبە، بە گوتەی یەکێک لە گوندنیشینان، ئەو عەرەبە هاوردەانە، كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ نین، کێشە بۆ جووتیارانی کورد دروست دەکەن.