گرژییەكانی نێوان ئەمەریکا و ئێران جووڵەی گەشتیاری کەمدەكاتەوە
K24 - چۆمان
به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مەریكا و ئێران 25% هاتن و چوونی گه‌شتیاران له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران كه‌میكردووه و چوونی گه‌شتیارانی باشووری كوردستانیش بۆ ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بۆ گه‌شتوسه‌یران ده‌چوون 50% كه‌میكردووه.
زرار حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه و پاسپۆرتی حاجی ئۆمه‌ران بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە مانگی كۆتایی ساڵی رابردوو رۆژانە زیاتر لە 3 ھەزار 500 كەس لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران ھاتووچۆیان دەكرد، بەڵام لەم مانگەدا رۆژانە 2 ھەزار 800 كەس ھاتووچۆیان كردووە".
گوتیشی: "بە رێژەی 50% ھاتووچۆی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان بۆ ئێران كەمیكردووە".
ھ.م