سه‌رۆك ئه‌ركانی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا پرسه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ڤالێری گیراسیمۆڤ، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای رووسیا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی مارك میلی به ته‌له‌فۆن بیروڕایان له باره‌ی پرسه جێبایه‌خه‌كانی نێوانیان ئاڵوگۆڕ كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، هه‌ردوولا له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان باسی ئه‌و بابه‌تانه‌یان كردووه، كه جێی بایه‌خی نێوانیان بووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای رووسیا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كی یه‌شار گوله‌ر، به ته‌له‌فۆن پرسی شه‌ڕی له باكووری سووریا تاوتوێكرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا زانیاری زیاتری له باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیانه رانه‌گه‌یاندووه.