ریال مه‌درید له دووخرانه‌وه‌ی لۆپیتیخی 2 ملیۆن یۆرۆی قازانج كرد
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید پێش 3 رۆژ له یاری نێوان ئیسپانیا و پورتوگال له مۆندیالی 2018، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ جۆلیان لۆپیتیخی راهێنه‌ری ماتادۆره‌كان كرد، به‌هۆیه‌وه راسته‌وخۆ لۆپیتیخی دوورخرایه‌وه و ریال مه‌دریدیش له‌م بابه‌ته سوودمه‌ندی یه‌كه‌م بوو.
یانه‌ی ریال مه‌درید ئێواره‌ی دوێنێ به گرێبه‌ستێكی 3 وه‌رز جۆلیان لۆپیتیخی راهێنه‌ری دوورخراوه‌ی پێشووی ئیسپانیای به شوێنگره‌وه‌ی زینه‌دین زیدان ناساند.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌بوو 2 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی جۆلیان لۆپیتیخی بداته فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ركرانی له راهێنه‌رایه‌تی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید پێویست ناكات ئه‌و 2 ملیۆن یۆرۆیه بدات.
جۆلیان لۆپیتیخی ته‌مه‌ن 51 ساڵ هیچ ئه‌زموونێكی وه‌ك یاریزان له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی ریال مه‌درید نییه، ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز وه‌ك گۆڵپارێز یاری بۆ لاوانی ریال مه‌درید كردووه و پاشان بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رزیش گۆڵپارێزی بارسێلۆنا بووه.
لۆپیتیخی پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی رایۆ ڤایكانۆ و تیپی دووه‌می یانه‌ی ریال مه‌درید و راهێنه‌ری سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بووه.