تاران له‌باره‌ی مووشه‌كه‌كانی وه‌ڵامێكی ره‌ها ده‌داته ده‌ست ئه‌مریكا
K24- هه‌ولێر:
نوێنه‌رایه‌تی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتیكرده‌وه، تاران ره‌تی ده‌كاته‌وه له ژێر هه‌ر دۆخێك دانوستان له‌باره‌ی مووشه‌كه‌كانی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك بكات.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری عه‌لی ره‌زا میر یوسفی، وته‌بێژی نوێنه‌رایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گواستییه‌وه و گوتوویه‌تی: "دۆخه‌كه هه‌ر چییه‌ك بێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك دانوستان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی مووشه‌كه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و وڵاتێك ناكرێت. نوقته سه‌ری دێر".
ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و گوتانه‌ی ئه‌مڕۆی مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی گوتبووی، "ئێرانییه‌كان ئاماده‌یی خۆیان بۆ دانوستانكردن له‌باره‌ی به‌رنامه موشه‌كییه‌كانیان ده‌ربڕیوه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بخاته روو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش رایگه‌یاندبوو، خه‌ریكه واشنتن له دۆسیه‌ی ئێران له سه‌ركه‌وتن نزیك ده‌بێته‌وه.
پێشتریش چه‌ندین جار تاران دووپاتیكردووه‌ته‌وه، مه‌رجی ئه‌وان بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌گه‌ڵ واشنتن، لابردنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكایه له‌سه‌ر ئێران.
H.B