رووسیا و ئێران داوایه‌ك ئاراسته‌ی توركیا ده‌كه‌ن
K24 – ئه‌نقه‌ره:
كاردانه‌وه‌كانی لوتكه‌ی سێ قۆڵی نێوان توركیا و رووسیا و ئێران به‌رده‌وامه. به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر سێ وڵات، جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا كرده‌وه و ره‌تیانكرده‌وه، رێگه بده‌ن، سووریا دابه‌ش بكرێت.
ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ پێیان وایه، رووسیا و ئێران، داوایان له توركیا كردووه، پابه‌ندییه‌كانی له باره‌ی دۆخی ئیدلب جێبه‌جێ بكات و هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌سه‌ر گرنگی لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا ده‌كه‌نه‌وه.
دوێنێ هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیای ئیتحادی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی كۆماری توركیا كۆبوونه‌وه و ره‌تیانكرده‌وه، هه‌ژموونی وڵاتان له سووریا قبوڵ بكه‌ن.
هاوكات ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه داعش چیتر هه‌ڕه‌شه نه‌ماوه و ئه‌وه‌ی ئێستا بووه‌ته هه‌ڕه‌شه په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌یه، كه له ناوچه سنوورییه‌كانی باكووری سووریا و هاوسنوور له‌گه‌ڵ توركیا ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست و ئه‌مه‌ریكا هاوكارییان ده‌كات.
سیاسەتوانانی رۆژئاوای كوردستان، بە ترسەوە لە لووتكەی سێ قۆڵی رووسیا و توركیا و ئێران دەڕوانن و پێیان وایە، ئامانج لێی لەباربردنی دەستكەوتەكانی كوردە.
ئاماژە بەوەش دەكەن پێویستە لەو دۆخەدا ھێزە سیاسییەكانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان ئاگادار بن و بە یەكگرتووییەوە، ھەنگاو بۆ داھاتوویان بنیێن.